باڵدارێک بووم،
بەسەر دەریای فێدارەوە
سەوڵی باڵم لێ دەدان و
سەرانسەرم بریندار بوو، ئەنگێورا بوو.
ئەوەندەی چاو هەتەر بکا
سروشت هەمووی لەسەر پاشوو،
دەریا خجڵی کودەتا بوو.
لە پڕێکا
دامڕوانی و تۆم بەدی کرد...
شاگەشکە بووم!
هەر وام زانی دوڕگەیەکی بچکۆلانەی،
بۆ ئارامی و فەرامۆشیم داڵدە و لانەی.
کە نیشتمەوە تێگەیشتم:
تۆ داڵدە نیت،
شیرینترین بەندیخانەی!
بەسەر دەریای فێدارەوە
سەوڵی باڵم لێ دەدان و
سەرانسەرم بریندار بوو، ئەنگێورا بوو.
ئەوەندەی چاو هەتەر بکا
سروشت هەمووی لەسەر پاشوو،
دەریا خجڵی کودەتا بوو.
لە پڕێکا
دامڕوانی و تۆم بەدی کرد...
شاگەشکە بووم!
هەر وام زانی دوڕگەیەکی بچکۆلانەی،
بۆ ئارامی و فەرامۆشیم داڵدە و لانەی.
کە نیشتمەوە تێگەیشتم:
تۆ داڵدە نیت،
شیرینترین بەندیخانەی!
فەرهەنگۆک:
خجڵ: خەریک، سەرقاڵ، سەرگەرم، لەزک، لەگژ
شاگەشکە: بوورانەوە لە خۆشییان
خجڵ: خەریک، سەرقاڵ، سەرگەرم، لەزک، لەگژ
شاگەشکە: بوورانەوە لە خۆشییان