ساڵەهای ساڵ
لە زیندانێکی تاردا بووین
شەشدەری قورقوشم و پۆڵا
گەڵایەک بووین
دەچووین بە گژ ڕەشەبادا
جۆگەیەک بووین
هەڵدەشاخاین بە دەریادا.
لە پڕ زیندان کونی تێبوو
دیوار قەڵشی،
سەوزەڵانێک چەکەرەی کرد لەبن پێدا...
دنیا بۆمان گوێچکەی هەڵخست
ئێمەش... بە ماچ...
پڕ بە دنیا جڕتمان لێدا!
لە زیندانێکی تاردا بووین
شەشدەری قورقوشم و پۆڵا
گەڵایەک بووین
دەچووین بە گژ ڕەشەبادا
جۆگەیەک بووین
هەڵدەشاخاین بە دەریادا.
لە پڕ زیندان کونی تێبوو
دیوار قەڵشی،
سەوزەڵانێک چەکەرەی کرد لەبن پێدا...
دنیا بۆمان گوێچکەی هەڵخست
ئێمەش... بە ماچ...
پڕ بە دنیا جڕتمان لێدا!
* مەبەست لە ماچەکانی سەرانی بەرەی کوردستانییە.
فەرهەنگۆک:
قورقوشم: جۆرە کانێکە وەک زیو بەڵام ئەم نەرم و کەم نرخە
چەکەرە: چەقەرە، چووزەرە، نێرتکی تازەدەرچووی ڕوەک
فەرهەنگۆک:
قورقوشم: جۆرە کانێکە وەک زیو بەڵام ئەم نەرم و کەم نرخە
چەکەرە: چەقەرە، چووزەرە، نێرتکی تازەدەرچووی ڕوەک