ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
(٢)
ئێستا تێدەگەم:
ئەوەی تۆ دەتزانی، من نەمدەزانی
ئەوەی تۆ دەتبینی، من نەمدەبینی.
ئەوەی تۆ دەتبیست، من نەمدەبیست.
تۆ دەتزانی، زوو تاریکیت بەسەردا دێ.

بە چاوی خۆت دەتبینی
تا دێ کڕێوە و با و بۆران هەر دژوارتر دەبن.
هاشەهاشی باڵی
سیسارک و قەلەڕەشکەکانت دەبیست،
کە بە سەرتەوە لەنگەریان گرتبوو.
ئێستا تێدەگەم...
ئێستا دەزانم،
چارەنووس بوو...

تۆ دەبوایە، وەک برووسکەیەکی ئاتەشی،
بازرەقە ببەستی و
شۆپێک جێبهێڵی و
خێرا بە ناو تاریکیدا ڕەت بی.

برام، وریا بە
ئەو دیوارە دیواری چینە.
ناڕمێ، پەلە مەکە!
-(پەنجەکانم برووسکاوێژن: دەیڕووخێنم. )
برام، وریا بە!
تەوژمی ئەو ڕووبارە لە هیچ ناپرینگێتەوە.
دەترسم بتبا، پەلە مەکە!
-(خەونم بەنداوە، دەیوەستێنم! )

فەرهەنگۆک:
شۆپ: شوێنی پێ
ناپرینگێتەوە: سڵ ناکات، ناترسێت(سڵ کردن و ترسان لە شتێک)
(١٩٩٨/٤/٤ - هێلسنکی)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit