ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
کاتێ من وەکوو
پاسارییەکی١ ڕاوکراوی تۆ،
لەرزەلەرزم بوو
لە بەر بارانی شینی چاوی تۆ،
لە دەنگی تۆدا
بە ئاستەم زەنگی کڵێسە لێی دا:
'کوردم خۆشدەوێ...
کورد جەنگاوەرە... '

سا توخوا وەرە!
خۆ من کوردم و تا سەر هێسک کورد...
بۆیە، ببوورە گەر لێت بپرسم:
پێم ناڵێی، بۆچی
هێندە لە ژوانی
بارانی شینی چاوت دەترسم؟ !

١. پاساری: سواندۆکە، سواندولکە، جۆرێکە لە چۆلەکە
(١٩٨٠/٥/٩ - پۆتسدام)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit