ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
بیستوومە، دەڵێن:
خۆر، وەک مەلێکی پەڕوباڵ زێڕین،
ناولەپی مەزدەی١ کردۆتە لانە.
تا ئەم نەبزوێ،
خۆر لە جێگەی خۆی ناجوڵێتەوە.
ئاهوورەمەزدە!
زۆر نا، هەر جارێک،
هەوارگەکەی خۆت وەبیربێتەوە
تەکانێک بدە،
دەستێک ببزێوە،
بەڵکوو تیرێژێک٢ بیگرێتەوە!

١. مەزدە: ناو گەورە خوای ڕووناکییە لە ئاینی زەردەشتیدا
٢. تیرێژ: تیرۆژ، تیشکی خۆر
(١٩٨٠/٤/٢٦ - پۆڵۆنیا/ئەپۆلی)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit