(١)
به بینینت
من دەبمەوە بنیادەمی چاخی بەردین
دەچمەوە ناو ئەشکەوتی تار، جەنگەڵی چڕ
گوێ شل دەکەم
بۆ برووسکە و گۆڵەی هەور و بارانی خوڕ
شارستانیی دوگمە و وایەر بزر دەبێ
ئاتەشگەکان پڕ دەبنەوە لە پێت و گڕ
(٢)
چیت مەرام بێ، دەچێتە سەر
تۆ دەتوانیت، بە نیگایەک
سەوزەڵانێک بە ڕووتەن کەی
لە دەستت دێ، بە هێمایەک
بەردەڵانێک بە چیمەن کەی
چیت مەرام بێ، دەچێتە سەر
تۆ دەتوانیت باڵی زمانم ببەستی و
درەختی پەنجەم بێبەر کەی
لە دەستت دێ چەمی دەنگم تژی ماسی و
هەر پەیڤێکم پڕ گەوهەر کەی
تۆ دەتوانیت، بمکەیتە کۆیلەی مل بە تۆق
لە دەستت دێ، تاجی سەروەریم لە سەر کەی
(٣)
لەبن کۆمەی خۆڵەمێشدا
تۆ ژیلەمۆی گەشی خولیای
له گێژەنی تاریکیدا
تۆ بریسکەی بەفری چیای
لە بیابانا، هاژەی چەم و
لە نەهاتا، هەڵمی نان و
لە غوربەتا، داڵدە و پەنای
کلیلداری بەهەشتی تۆ
تۆ نەک نیوە، هەموو دنیای!
به بینینت
من دەبمەوە بنیادەمی چاخی بەردین
دەچمەوە ناو ئەشکەوتی تار، جەنگەڵی چڕ
گوێ شل دەکەم
بۆ برووسکە و گۆڵەی هەور و بارانی خوڕ
شارستانیی دوگمە و وایەر بزر دەبێ
ئاتەشگەکان پڕ دەبنەوە لە پێت و گڕ
(٢)
چیت مەرام بێ، دەچێتە سەر
تۆ دەتوانیت، بە نیگایەک
سەوزەڵانێک بە ڕووتەن کەی
لە دەستت دێ، بە هێمایەک
بەردەڵانێک بە چیمەن کەی
چیت مەرام بێ، دەچێتە سەر
تۆ دەتوانیت باڵی زمانم ببەستی و
درەختی پەنجەم بێبەر کەی
لە دەستت دێ چەمی دەنگم تژی ماسی و
هەر پەیڤێکم پڕ گەوهەر کەی
تۆ دەتوانیت، بمکەیتە کۆیلەی مل بە تۆق
لە دەستت دێ، تاجی سەروەریم لە سەر کەی
(٣)
لەبن کۆمەی خۆڵەمێشدا
تۆ ژیلەمۆی گەشی خولیای
له گێژەنی تاریکیدا
تۆ بریسکەی بەفری چیای
لە بیابانا، هاژەی چەم و
لە نەهاتا، هەڵمی نان و
لە غوربەتا، داڵدە و پەنای
کلیلداری بەهەشتی تۆ
تۆ نەک نیوە، هەموو دنیای!
فەرهەنگۆک:
چاخ: سەردەم
گۆڵەی هەور: هەورەتریشقە، گرمەی هەور
پێت: بڵێسە، بلیز، کلە، گڕی ئاگر
ڕووتەن: ڕەقەن، زەویی قاقڕ، تەمتەم، تەمتەمان
تژی: پڕ، مشت، کەیل
کۆمە: کۆما، کۆمەڵە شتێکی کەڵەکەکراو
گێژەن: گێژاو، شوێنی خولخواردنەوەی ئاو لە ڕووباران
چاخ: سەردەم
گۆڵەی هەور: هەورەتریشقە، گرمەی هەور
پێت: بڵێسە، بلیز، کلە، گڕی ئاگر
ڕووتەن: ڕەقەن، زەویی قاقڕ، تەمتەم، تەمتەمان
تژی: پڕ، مشت، کەیل
کۆمە: کۆما، کۆمەڵە شتێکی کەڵەکەکراو
گێژەن: گێژاو، شوێنی خولخواردنەوەی ئاو لە ڕووباران