ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
(١)
تۆ، چەکەرەی چەمەنزاری
من، درەختێکی ڕەهندە
چۆن تێک بگەین؟
دیوارێکمان لە بەینایە
بیستویەک بەژن بڵندە!

(٢)
- 'سەرت وێرانەی کۆنەیارانە
ئاخ، بۆچی زووتر لە دایک نەبووم
تا خۆم گشتیان بام بە تاقی تەنێ... '
+ 'خۆزگە درەنگتر دەهاتمە دنیا،
دەبووم بەوانەی پاش من دەتگەنێ! '

فەرهەنگۆک:
چەکەرە: چەقەرە، چووزەرە، نێرتکی تازەدەرچووی ڕوەک
ڕەهندە: عەوداڵ، تەرە، تەرکەدنیا، مشەخت، ماڵبەکۆڵ
(١٩٨٤/١٠/٣٠ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit