ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
گەر بە دەریا بێ،
چی لە ناخدایە دەیدایە شەپۆل.
گەر بە شەپۆل بێ،
چی لە ناخدایە دەیدایە کەنار.

کەچی، لە ساڵان، لە مانگان جارێک،
دەنکە گەوهەرێک بە شەپۆل دەبڕێ،
ئەویش دەیخاتە کۆشی کەنارێک!

پەلەم لێ مەکەن!
منیش پێلێکم،
بێ ئۆقرە و ئارام، هەر دەم بەڕێوە.
بە دەگمەن، دەریا
دەنکە گەوهەرێک لە مستم دەنێ،
ئەویش ڕادەدەم بۆ کۆشی ئێوە!

فەرهەنگۆک:
پێل: شەپۆل( پێل دان: شەپۆل دان)
(١٩٨٤ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit