ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
بۆ باران هەیە، گەر جارێک
لە نیوەی ڕێ تەڕم نەکا؟
بۆ بەفر هەیە، گەر جارێک
تێی نەکەوم و سڕم نەکا؟

قووڵیی ئەڤین چۆن بپێوم
گەر ئازیزێک جارێک دەستبەردارم نەبێ؟
ژیان بە چی بەراورد کەم،
ئەگەر مردن نێزیکی کەنارم نەبێ؟ ...
(١٩٨٤/٨/١٨ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit