ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
هەیە پێش نووسین،
چلچرایەکی شاکاری دەوێ،
بۆ دۆزینەوەی ڕێی دڵی سوڵتان.

هەیە پێش نووسین،
بنەمۆمێکی ساکاری دەوێ،
بۆ خۆبینین و گڕ لە خۆ بەردان.

بۆیە، پێش ئەوەی
قامک درێژ کەم بۆ قەڵەمی خۆم،
تەماشا دەکەم،
کامیان دەسووتێ: چلچرا یا مۆم!

فەرهەنگۆک:
چلچرا: ئاوێزە(ثریا)
شاکار: کردەوەی گەورەی گرنگ
(١٩٨٤/٨/١٢ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit