ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
لەوساوە دنیا دنیایە،
ئادەمیزاد ئەشقی گەوهەر، زێڕ و زیوە.
لە پێناویان
بنی دەریا و قوللەی کێوی پشکنیوە.
کەچی من هەموو سبەینان،
گەنجینەیەک دەدۆزمەوە
کە دەبینم کەزی و بسکت
نیوەی بالیفمی تەنیوە.
(١٩٨٤/٨/١٠ - ئۆدێسە)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit