ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
- (کێت لەگەڵدایە، تەرەس؟
کێت لەگەڵدایە، سەگباب؟ )

ئێستا دانی پیا دەنێم،
بەسە، لێم مەدە جەناب
ئاوی چەم و ڕووباران
داری شیو و کەناران
دڕندەی دەشت و شاخان
فڕندەی ڕەز و باخان

تەمی دۆڵ، کوچکی بەستان
بای گەرمین، بەفری کوێستان
ملیۆنان دیلی زیندان
زیندانی شار و گوندان،
ئەندامی شانەکەمن
هەموویان لەگەڵ مندان!

فەرهەنگۆک:
پێلێنان: دان پیانان
تەرەس: وتەیەکە لە وتەکانی جنێو و هەر بەپیاو دەوترێ، پەست، ڕەزل
شیو: چەم
(١٩٨٤/٦/٢٨ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit