ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
لە چاوی تۆدا جەنگەی بەهارە.
لە چاوی مندا چلەی زستانە.
لە زاری تۆدا خۆشی لێوڕێژە.
لە زاری مندا خەم تا چۆکانە.

نیوەم لەتەک تۆ
وەکوو خۆڵەمێش سڕ و مردووە.
نیوەکەی ترم
لای شۆخێکی دی گڕی گرتووە!

فەرهەنگۆک:
جەنگە: ناوەڕاست و گەرمەی شت
لێوڕێژ: لێوانلێو، لێواولێو، پڕاوپڕ، تەواو تژی، کەیل
چۆکان: دوو ئەژنۆ، ئەژنۆکان
خۆڵەمێش: خۆڵی شتی سووتاو
(١٩٨٢/١٢/٢٠ - بەرلین)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit