ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
شادیی زەوی وەکوو خۆرە
تاوێک دیارە، تاوێک بزر.
ئەلها دەکەم بچمە ئاسمان،
تاکوو لەوێ ببمە ڕێگر.

شادییەکت بۆ داگیر کەم،
نە خەم بگاتە کەناری، نە ژاکان بەلایدا ڕەت بێ
شادییەک بێ،
لە ئاسمانان هەر ئەستێرە،
لەسەر زەویش هەر تۆ هەت بێ!

فەرهەنگۆک:
بزر: شتی ون
ئەلها کردن: ئارەزوو کردن، کەڵکەڵە کردن، مگێز، حەز کردن
ڕێگر بوون: جەردەیی، بەر هەڵست وەستانی شتێک لە ڕێیەکدا
داگیر کردن: بڕدان و بردنی شتێک بە زۆر
ژاکان: چرچبوون و تێکچوونی شتێک
(١٩٨٢/٩/٢٥ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit