ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
هەڵبەستم زۆرن:
هەندێکیان شارن،
هەندێکیان گوندن،
هەندێک تەلارن،
هەندێک خانیلەی تەپیو و نەوی.

بەڵام ئەوانەی بۆ تۆم نووسیون،
دەبن بە شاکار،
بە ڕووناکترین پایتەختی زەوی!

فەرهەنگۆک:
شاکار: کردەوەی گەورەی گرنگ
هەڵبەست: شیعر
گوند: دێ
تەلار: باڵەخانە، کۆشک
خانیلە: خانووی گڵینەی بچووک
تەپیو: داتەپیو، ڕووخاو
نەوی: نزمبوو
ڕووناک: ڕۆشن، شوێنێکە کە بە باشی چاو تێیدا ببینێ
(حوزێرانی١٩٨٢ - لەندەن)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit