ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
هەرچەند دەکەم، گەنجی و پیری
لەیەک جودا ناکەمەوە.
من هەردووکیان دەپەرستم:
بەیانیان ڕووەو شەفەق،
ئێوارانیش ڕووەو زەردە
سەرسام و ملکەچ دەوەستم!

فەرهەنگۆک:
گەنجی: لاوی، جەوانی
شەفەق: شەبەق، یەکەم ڕووناکی هەتاو، گزنگی نۆیەرەی خۆر، ڕۆناهیی زووی لێواری ئاسۆ
سەرسام: کەسێکە لە شتێک سەری سووڕ مابێ
ملکەچ: فەرمانبەری گوێڕایەڵ
(١٩٨٢/٥/١٥ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit