ئەوەی دنیا جێدێڵێ،
سوارە و ئەسپ تاو دەدا،
زینە جێگەی مردنی؛
ڕەتبردن و گلانی
چۆن بوو، هەروا دەمێنێ
لەلای دۆست و دوژمنی.
مردن! مادام تۆ هەر دێی،
ڕۆژێکی ئاوا وەرە،
خۆم بۆ لات بەڕێوە بم.
ڕۆژێکی ئاوا وەرە،
گڕم دانەمرکابێ،
سەربەرز و بەپێوە بم!
سوارە و ئەسپ تاو دەدا،
زینە جێگەی مردنی؛
ڕەتبردن و گلانی
چۆن بوو، هەروا دەمێنێ
لەلای دۆست و دوژمنی.
مردن! مادام تۆ هەر دێی،
ڕۆژێکی ئاوا وەرە،
خۆم بۆ لات بەڕێوە بم.
ڕۆژێکی ئاوا وەرە،
گڕم دانەمرکابێ،
سەربەرز و بەپێوە بم!
فەرهەنگۆک:
تاو دان: غار کردن بە وڵاخ
زین: شتێکە لە چەرخ و تەختە درووست دەکرێ و لەسەر پشتی وڵاخی بەرزە تون دەکرێ و سوار لەسەری دادەنیشێ.
ڕەتبردن: نووچ کردنی گیاندار
گلان: لەسەر وڵاخ کەوتنە خوارەوە
دامرکاندن: لە بزووتن و جووڵە خستنی شتێک
تاو دان: غار کردن بە وڵاخ
زین: شتێکە لە چەرخ و تەختە درووست دەکرێ و لەسەر پشتی وڵاخی بەرزە تون دەکرێ و سوار لەسەری دادەنیشێ.
ڕەتبردن: نووچ کردنی گیاندار
گلان: لەسەر وڵاخ کەوتنە خوارەوە
دامرکاندن: لە بزووتن و جووڵە خستنی شتێک