ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
سەد مخابن!
ئەو ئازیزانەی ڕۆژگارێک
بژوێنی١ حەسانەوەم بوون،
ئەوانەی شەکرەمێوانی
دڵی هەردەم کراوەم بوون،

هەنووکانە
یا نەماون لە یادمدا،
یا ماوێکی کاڵ و ماتن.
کەچی... ئێستاش
هەر چاوەڕێی ئەو ئاسکانەم
کە بەڵێنیان دا و نەهاتن!

١. بژوێن: مێرگ، سەوزەڵان
(١٩٨٢/٤/٢٥ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit