ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
(١)
بەس تەماشای ناولەپم کە!
خۆ من نامەوێ پێم بڵێی،
دەبم بە باوکی چەند مناڵ،
زەنگین دەبم، یا هەروا لات...
تەنیا شتێکم پێ بڵێ:
هەتا ماوم وەک تۆ دەژیم،
یاخۆ دەبمە خاوەن وڵات؟ !
(٢٥؍٢؍١٩٨٠ - مۆسکۆ)

(٢)
ئاسمانی تۆ بەرپێی خۆتە.
سەرت شۆڕکە،
ملت کەچ کە،
چاو مەگێڕە
بۆ ئاسمان و ئەستێرە و خوا
ئەوەی بستێک خاکی نەبێ،
خوا و ئەستێرە و ئاسمانی کوا؟ !
(١٨؍١؍١٩٨٢ - پۆتسدام)

(٣)
مەراق مەخۆ،
سەغڵەت١ مەبە، من بۆ تۆمە.
بەری دەستم کەس تێی ناگا
نهێنییەکەی هەر لای خۆمە.
ناولەپ٢ نییە!
نەخشەیەکی پڕ نەوال٣ وچیا و چۆمە!
(١٩٩٢/٢/٢٩ - مۆسکۆ)

١. سەغڵەت: درماندە
٢. ناولەپ: توی کف دست
٣. نەوال: نەواڵ، نوهاڵ، دۆڵ، شیڤ، دەرەی ناو شاخوداخان
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit