ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
هەندێ جاران
تۆ دەتەوێ
ببیتە گیا و دەوەن و دار،
لە کوێ ڕوای
لەوێ ڕەگت بچێتە خوار!

هەندێ جاریش
تۆ دەتەوێ هەڵۆیەک بی
تا چاو هەتەر دەکا بفڕی.
لە بەرزاییی ئاسمانەوە،
سەرنجی دەشت و دەریا دەی.
کام شاخ دوورە...
کام دوند بەرزە...
بە بای شاپەڕ گەردی لادەی!

من دەمەوێ ببم بە تۆ_
ڕەگم ڕەگی درەختان بێ،
بەرزیش بفڕم وەکوو هەڵۆ...

* پاڵەوانی ئەم هۆنراوەیە مرۆڤی چاخەکانی ئایندەیە...
جەمسەری بەهایە نەتەوەیی و ئینسانییەکانە ـ کەسێکی وەک ئیسماعیل بێشکچییە.

فەرهەنگۆک:
هەڵۆ: باڵندەیەکی ڕاوکەری دڕی گۆشتخۆری تیژباڵە
هەتەرکردن: بڕکردن (بُرد)
دوند: ترۆپکی چیا، قوتکە، قوللە، تۆقەڵە
شاپەڕ: پەڕی گەورە و درێژی باڵدار
گەردی لادەی: تۆزی بسڕیتەوە
(کانوونی دووەمی ١٩٨٢ - پۆتسدام)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit