سەدان ساڵە،
لە وێرانەماڵی خۆمدا،
کتکەکۆرەی گۆشەی متبەقی سوڵتانم
سەدان ساڵە،
حەوشوبەرەی خۆم واڵایە و
لە بەردەرگەی دزانی خۆم پاسەوانم
* * *
سەدان ساڵە،
ڕۆژێک دەبم
بە مەیتەری والیی بەغدا
ڕۆژێک لە تاران کوتاڵم
ڕۆژێک لیفکەم
پشتی ژنی سوڵتان دەشۆم
ڕۆژێک گەسکم شام دەماڵم!
* * *
سەدان ساڵە،
وەکوو چنگێک دانەوێڵە،
ئاشی مێژوو فڕێی داوم
هەر چوار دەورم شارۆچکەیە و
مێروولە دەمیان تێ ناوم
* * *
سەدان ساڵە،
کاسەسەرم منارەیە،
کێ بێ، دەنگی تیا هەڵدەبڕێ
سەدان ساڵە،
نیشتمانم نێرگەلەیە،
کێ بێ، بە دەمیەوەی دەگرێ
* * *
سەدان ساڵە،
لە بەردەرگەی تەکیەی جیهان،
جووتێک سۆلی پینەپینەم،
کێ لە پێم کا بۆ ئەو دەشێم
سەدان ساڵە،
دوای تڵیشێک فڕێ دەدرێم،
سەدان ساڵە،
دوای پینەیەک لە پێ دەکرێم
* * *
من پشتێکی بریندارم،
لە قامچیی خۆم ڕاپەڕیوم
من لافاوێکی لاسارم،
لەو کەنارانە هەڵساوم
کە تەنگیان پێ هەڵچنیوم
نانیشمەوە، نانوومەوە
بێئارامم
ئارامی من، چرایەک بوو
ڕەشەبای دەورم خوێنی ڕشت
بێبەزەییم،
بەزەییی من، زەریایەک بوو،
بینیان پێوەنا و هەڵیانمشت
نانیشمەوە، نانوومەوە
کە من دان بم، کوا دەرفەت؟
یا من، یا مێروو
کە من خوێن بم، کوا دەرفەت؟
یا من، یا زێروو
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
دان و مێروو برای یەکن
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
خوێن و زێروو برای یەکن
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
ماسی و چەنگاڵ،
مشک و جەواڵ،
دەست و چزوو برای یەکن
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن
پەت و گەردن،
گوێزان و موو برای یەکن
وەرن خەڵکە!
لە نێچیر و زام بپرسن،
بڵێن، توخوا
خەنجەر هەیە زام تیمار کا؟
ڕاوچی هەیە نێچیر نەخوا؟
دە خەڵکە، لە کا بپرسن،
قەت ئاگری ساردی دیوە؟
لە هێلانەی مەل بپرسن،
بەنیازی ماچ
قەت مار دەمی تێ ژەنیوە؟ !
دە لە داربەڕوو بپرسن،
تەوری دیوە داربڕ نەبێ؟
دە لە کەرێکیش بپرسن،
گورگی دیوە کەردڕ نەبێ؟ !
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
ماری شیرین ژاریش هەیە
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
تەوری برای داریش هەیە
* * *
من پشتێکی بریندارم،
لە قامچیی خۆم ڕاپەڕیوم
من لافاوێکی لاسارم،
لەو کەنارانە هەڵساوم
کە تەنگیان پێ هەڵچنیوم
نانیشمەوە
نانوومەوە
بێئارامم
ئارامی من، چرایەک بوو،
ڕەشەبای دەورم خوێنی ڕشت
بێ بەزەییم،
بەزەییی من، زەریایەک بوو،
بینیان پێوەنا و هەڵیانمشت!
لە وێرانەماڵی خۆمدا،
کتکەکۆرەی گۆشەی متبەقی سوڵتانم
سەدان ساڵە،
حەوشوبەرەی خۆم واڵایە و
لە بەردەرگەی دزانی خۆم پاسەوانم
* * *
سەدان ساڵە،
ڕۆژێک دەبم
بە مەیتەری والیی بەغدا
ڕۆژێک لە تاران کوتاڵم
ڕۆژێک لیفکەم
پشتی ژنی سوڵتان دەشۆم
ڕۆژێک گەسکم شام دەماڵم!
* * *
سەدان ساڵە،
وەکوو چنگێک دانەوێڵە،
ئاشی مێژوو فڕێی داوم
هەر چوار دەورم شارۆچکەیە و
مێروولە دەمیان تێ ناوم
* * *
سەدان ساڵە،
کاسەسەرم منارەیە،
کێ بێ، دەنگی تیا هەڵدەبڕێ
سەدان ساڵە،
نیشتمانم نێرگەلەیە،
کێ بێ، بە دەمیەوەی دەگرێ
* * *
سەدان ساڵە،
لە بەردەرگەی تەکیەی جیهان،
جووتێک سۆلی پینەپینەم،
کێ لە پێم کا بۆ ئەو دەشێم
سەدان ساڵە،
دوای تڵیشێک فڕێ دەدرێم،
سەدان ساڵە،
دوای پینەیەک لە پێ دەکرێم
* * *
من پشتێکی بریندارم،
لە قامچیی خۆم ڕاپەڕیوم
من لافاوێکی لاسارم،
لەو کەنارانە هەڵساوم
کە تەنگیان پێ هەڵچنیوم
نانیشمەوە، نانوومەوە
بێئارامم
ئارامی من، چرایەک بوو
ڕەشەبای دەورم خوێنی ڕشت
بێبەزەییم،
بەزەییی من، زەریایەک بوو،
بینیان پێوەنا و هەڵیانمشت
نانیشمەوە، نانوومەوە
کە من دان بم، کوا دەرفەت؟
یا من، یا مێروو
کە من خوێن بم، کوا دەرفەت؟
یا من، یا زێروو
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
دان و مێروو برای یەکن
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
خوێن و زێروو برای یەکن
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
ماسی و چەنگاڵ،
مشک و جەواڵ،
دەست و چزوو برای یەکن
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن
پەت و گەردن،
گوێزان و موو برای یەکن
وەرن خەڵکە!
لە نێچیر و زام بپرسن،
بڵێن، توخوا
خەنجەر هەیە زام تیمار کا؟
ڕاوچی هەیە نێچیر نەخوا؟
دە خەڵکە، لە کا بپرسن،
قەت ئاگری ساردی دیوە؟
لە هێلانەی مەل بپرسن،
بەنیازی ماچ
قەت مار دەمی تێ ژەنیوە؟ !
دە لە داربەڕوو بپرسن،
تەوری دیوە داربڕ نەبێ؟
دە لە کەرێکیش بپرسن،
گورگی دیوە کەردڕ نەبێ؟ !
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
ماری شیرین ژاریش هەیە
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن:
تەوری برای داریش هەیە
* * *
من پشتێکی بریندارم،
لە قامچیی خۆم ڕاپەڕیوم
من لافاوێکی لاسارم،
لەو کەنارانە هەڵساوم
کە تەنگیان پێ هەڵچنیوم
نانیشمەوە
نانوومەوە
بێئارامم
ئارامی من، چرایەک بوو،
ڕەشەبای دەورم خوێنی ڕشت
بێ بەزەییم،
بەزەییی من، زەریایەک بوو،
بینیان پێوەنا و هەڵیانمشت!
فەرهەنگۆک:
کتکەکۆرە: پشیلەکوێرە
مەیتەر: خزمەتکاری ئەسپ و وڵاغان
کوتاڵ: کاڵا، قوماشی فرۆشتەنی
دانەوێڵە: هەموو جۆرە وشکەدانێک
سۆل: سۆلە، نەعل، کەوش
زێروو: زەروو، زێلوو، هەزارپێ و مارەزیوی خوێنمژ
گوێزان: تیغێکی زۆر تیژە مووی پێ دەتاشرێ
کەنار: قەراغی شت
ھەڵمشتن: ھەڵمژتن
کتکەکۆرە: پشیلەکوێرە
مەیتەر: خزمەتکاری ئەسپ و وڵاغان
کوتاڵ: کاڵا، قوماشی فرۆشتەنی
دانەوێڵە: هەموو جۆرە وشکەدانێک
سۆل: سۆلە، نەعل، کەوش
زێروو: زەروو، زێلوو، هەزارپێ و مارەزیوی خوێنمژ
گوێزان: تیغێکی زۆر تیژە مووی پێ دەتاشرێ
کەنار: قەراغی شت
ھەڵمشتن: ھەڵمژتن