ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
مناڵەکان،
بووکەشووشەی بەختیاریتان
لە تاقچەی ئەشکەوتێکی دووردەستایە_
نایگەنێ تا ملیۆنا سەر
نەبن بە ڕێبواری بیرێ.

ئەشکەوتەوان:
ئەژدیهایەکی چوارسەرە و بەرزەفت نابێ،
تا ملیۆنان دەست نەبنە گەو بۆ زنجیرێ!

فەرهەنگۆک:
بووکەشووشە: جۆرە بووکێکی منداڵانەیە لە شووشە
بەختیاری: خاوەن بەخت بوون
تاقچکە: تاقی بچووک، دەلاقە، تاقە، ڕەفکەی ناو دیوار
ڕێبوار: کەسێکە بە ڕێگەدا بڕوا
بەرزەفتکردن: گرتن، کۆنترۆڵ کردن، خسنتە ژێر ڕکێف
گەو: ئەڵقە، بازنە
(کانوونی دووەمی ١٩٨١ - پۆتسدام)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit