ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
هاوڕێم!
دوێنێ، دەمەو ئێوارە بوو
تا بڵێی بیری تۆم دەکرد.
کز دانیشتبووم،
سەیری زەردەی ئاسۆم دەکرد.

تۆ دەزانی چۆن هەتاوم هاتە بەرچاو؟
وەک کیژێکی کەزی زەردی گەردنبڕاو!

هەر ئەوساکە،
بڕیارم دا
زمانی خۆم بسووتێنم
هەتا ماوم، تۆ بەهەتاو نەشوبهێنم!

فەرهەنگۆک:
ڕامان: بێدەنگ بوون و بیرکردنەوە لە شتێک
کز: بێ کەیف
ئاسۆ: جێگای هەڵاتن یا ئاوابوونی ڕۆژ و مانگ و ئەستێرە
(١٩٨١/٢/١٨ - پۆتسدام)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit