ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
کڕیوە١ بوو، دنیا بولێڵ٢...
لەپم٣ کردە لانەی کلوەبەفرێکی وێڵ...
وەک ئاشقێک،
تا توایەوە تێمڕوانی.

کە بوو بە ئاو ناسیمەوە:
لە کوردستان
دڵۆپێک بوو... لە ناو کانی!

فەرهەنگۆک:
١. کڕێوە: کاتێکی زۆر سادە کە بەفر یا باران بە باوە ببارێ
٢. بولێڵ: بولێڵە، گورگومێش، تاریگەور، تاریکولێڵ، شەوەکی، تاریک و ڕوونی بەیانی تا ئێوارە
٣. لەپ: بەری دەست
(١٩٨١/١/١٢ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit