کێ کڕیارە؟
هەرچیم هەیە
هەمووی تاڵانفرۆش دەکەم.
کێ کڕیارە؟
دەی، وەرنە پێش!
فەرموون: ئەمە کالانەی چاو،
بڕبڕەی پشت و کاسەسەر،
کڵاوی کەریم خانی زەند،
شیر و زرێی سەلاحەددین،
مێژووی لنگەوقووچی بێبەر،
یەکە یەکە،
بەندەکانی پەیمانی مۆرفینی سیڤەر،
دەندەکانی نیاندرتاڵی
پیرەئەشکەوتی شانەدەر!
***
کێ کڕیارە؟
هەرچیم هەیە،
هەمووی تاڵانفرۆش دەکەم:
سواڵەت و ئاتەشکەدە،
دیوانسەرای شاهەکانمان
بە بنچینە و بنادیەوە،
بەردەنووس و نەخش و نیگار
بە تەخت و تاجی مادەوە...
مەزاد... مەزاد...
هەرچیم هەیە، هەمووی مەزاد...
بە پارچەیەک پەڕۆی سادە،
کە هەڵبکرێ و بشنێتەوە
لەسەر بستێک زەویی ئازاد!
مەزاد... مەزاد...
هەرچیم هەیە... هەمووی مەزاد!
هەرچیم هەیە
هەمووی تاڵانفرۆش دەکەم.
کێ کڕیارە؟
دەی، وەرنە پێش!
فەرموون: ئەمە کالانەی چاو،
بڕبڕەی پشت و کاسەسەر،
کڵاوی کەریم خانی زەند،
شیر و زرێی سەلاحەددین،
مێژووی لنگەوقووچی بێبەر،
یەکە یەکە،
بەندەکانی پەیمانی مۆرفینی سیڤەر،
دەندەکانی نیاندرتاڵی
پیرەئەشکەوتی شانەدەر!
***
کێ کڕیارە؟
هەرچیم هەیە،
هەمووی تاڵانفرۆش دەکەم:
سواڵەت و ئاتەشکەدە،
دیوانسەرای شاهەکانمان
بە بنچینە و بنادیەوە،
بەردەنووس و نەخش و نیگار
بە تەخت و تاجی مادەوە...
مەزاد... مەزاد...
هەرچیم هەیە، هەمووی مەزاد...
بە پارچەیەک پەڕۆی سادە،
کە هەڵبکرێ و بشنێتەوە
لەسەر بستێک زەویی ئازاد!
مەزاد... مەزاد...
هەرچیم هەیە... هەمووی مەزاد!
فەرهەنگۆک:
* مەزاد: (مەزات)، هەڕاج
* کالانە: چاڵاییەک کە گلێنەی چاوی تێدایە
* بڕبڕە: ئێسکی زنجیرەدانی داری موورغەی پشت
* پەیمانی سیڤەر: ٩٦ ساڵ لەمەوبەر، پەیماننامەی “سیڤەر” لەنێوان براوەكانی جەنگی جیهانی یەكەم و دەوڵەتی عوسمانیدا واژۆكرا، ئەم پەیمانە هەلی بۆ گەلی كورد ڕەخساند، داوای مافی خۆی و دروستكردنی قەوارەیەكی سەربەخۆ بكات، بەڵام پێش ئەوی جێبەجێ بكرێت، پەیماننامەكە لەباربرا.
* شانەدەر: ئەشکەوتێکی گەورەی نێزیک مێرگەسووری سەر بە هەولێرە. لە ١٩٥١دا هێسکوپرووسکی نیاندرتاڵی تێدا دۆزرایەوە.
(پیرەئەشکەوتی شانەدەر): ئەشکەوتە کۆنەکەی شانەدەر
* سواڵەت: ئەشکەلک، پارچەی دیزە و گۆزەی شکاو