ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
چەند دەترسم،
کە دێمەوە،
هەواڵێکی تاڵت پێ بێ...

چەند دەترسم،
کە باوەشت پێدا دەکەم،
بۆنی نامۆیەکت لێ بێ...

چەند دەترسم،
کە دێمەوە،
گرامەری١ زمانی چاو،
ڕێنووسی هێمات٢ گۆڕابێ.
چەند دەترسم،
پلەی گەرمیی پەنجەکانت
وەک بەجێمهێشت وا نەمابێ...

لەمەش زێتر،
چەند دەترسم، کەسم، هاوڕێم
کە دێمەوە
تۆ وەک خۆت بیت، من بگۆڕێم!

١. گرامەر(گریکی): ڕێزمان، دەستووری زمان
٢. هێما: ئاماژە، ئیشارە
(١٩٨٠/١٠/٢٨ - ڤیەننا)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit