چه‌ند به‌خشه‌نده و دلۆڤانی١!
له سایه‌ی تۆ
سه‌رم لێوانلێوی٢ ژنه.
ئه‌وه‌ی ژنی ئه‌م شاره‌یه
هه‌ڵبژارده‌ی دڵی منه.
ئازیزه‌که‌م!
تۆ ئادگاری٣ خۆت به‌خشیوە به هه‌موویان:
ڕه‌وت و ڕامان٤،
ئاخافتن٥ و تریفه‌ی بۆن
له هه‌ر کوێ بن،
تۆیان تێدا ده‌خوێنمه‌وە و هه‌موو هی تۆن!
له‌م شاره‌دا،
ڕوو ده‌که‌مه هه‌ر کونجێک٦ تۆی.
لای جامخانه‌ی٧ هه‌ر کۆگایه‌ک٨،
له هه‌یوانی هه‌ر ته‌لارێک٩،
له به‌رده‌رگه‌ی هه‌ر زنجێک١٠ تۆی.
له‌م شاره‌دا،
هه‌ر لێوێ لێوێک ڕامووسێ
ڕامووسانی١١ من و تۆیه.
هه‌ر ده‌ستێ بکرێته گه‌ردن
ده‌سته‌ملانی من و تۆیه.
ئه‌نگۆره‌یه١٢.
ئه‌وا دوو دوو، لێره و له‌وێ،
ئه‌وینداران
ده‌خزێنه بن باڵی یه‌کتر،
به سرته١٣ گفتوگۆ ده‌که‌ن.
من بێ ئه‌وه‌ی نێزیکیان بم
سوور ده‌زانم
که باسی من و تۆ ده‌که‌ن.
چه‌ند به‌خشنده و دلۆڤانی!
وا له سایه‌ت،
له‌م شاره دوور و نامۆیه،
سه‌رم لێوانلێوی ژنه،
سه‌رم لێوانلێوی تۆیه!
له سایه‌ی تۆ
سه‌رم لێوانلێوی٢ ژنه.
ئه‌وه‌ی ژنی ئه‌م شاره‌یه
هه‌ڵبژارده‌ی دڵی منه.
ئازیزه‌که‌م!
تۆ ئادگاری٣ خۆت به‌خشیوە به هه‌موویان:
ڕه‌وت و ڕامان٤،
ئاخافتن٥ و تریفه‌ی بۆن
له هه‌ر کوێ بن،
تۆیان تێدا ده‌خوێنمه‌وە و هه‌موو هی تۆن!
له‌م شاره‌دا،
ڕوو ده‌که‌مه هه‌ر کونجێک٦ تۆی.
لای جامخانه‌ی٧ هه‌ر کۆگایه‌ک٨،
له هه‌یوانی هه‌ر ته‌لارێک٩،
له به‌رده‌رگه‌ی هه‌ر زنجێک١٠ تۆی.
له‌م شاره‌دا،
هه‌ر لێوێ لێوێک ڕامووسێ
ڕامووسانی١١ من و تۆیه.
هه‌ر ده‌ستێ بکرێته گه‌ردن
ده‌سته‌ملانی من و تۆیه.
ئه‌نگۆره‌یه١٢.
ئه‌وا دوو دوو، لێره و له‌وێ،
ئه‌وینداران
ده‌خزێنه بن باڵی یه‌کتر،
به سرته١٣ گفتوگۆ ده‌که‌ن.
من بێ ئه‌وه‌ی نێزیکیان بم
سوور ده‌زانم
که باسی من و تۆ ده‌که‌ن.
چه‌ند به‌خشنده و دلۆڤانی!
وا له سایه‌ت،
له‌م شاره دوور و نامۆیه،
سه‌رم لێوانلێوی ژنه،
سه‌رم لێوانلێوی تۆیه!
١. دلۆڤان: به‌زه‌یی، میهره‌بان
٢. لێوان‌لێو: تژی، پڕ
٣. ئادگار: سیما، چەهرە، بچم(ملامح)
٤. ڕه‌وت و ڕامان: بێده‌نگ بوون، بیرکردنه‌وه له شتێک
٥. ئاخافتن: گفتوگۆ، قسه کردن، وتووێژ
٦. کونج: قوژبن، په‌نا
٧. جامخانه: هۆده‌ی شووشه به‌ند
٨. کۆگا: کۆمه‌ڵێکی گه‌وره له هه‌موو شتێک
٩. ته‌لار: باڵاخانه، کۆشک
١٠. زنج: هۆده‌یه‌ک له قامیش و چیلکه و پووش و قوڕ درووست کرابێ
١١. ڕامووسان: ڕامووسین، ماچ کردن
١٢. ئه‌نگۆره: تاریکان، خۆراوا
١٣. سرته: سرپه، چپه، قسه‌یه‌ک به هێواشی له بن گوێ بکرێ
٢. لێوان‌لێو: تژی، پڕ
٣. ئادگار: سیما، چەهرە، بچم(ملامح)
٤. ڕه‌وت و ڕامان: بێده‌نگ بوون، بیرکردنه‌وه له شتێک
٥. ئاخافتن: گفتوگۆ، قسه کردن، وتووێژ
٦. کونج: قوژبن، په‌نا
٧. جامخانه: هۆده‌ی شووشه به‌ند
٨. کۆگا: کۆمه‌ڵێکی گه‌وره له هه‌موو شتێک
٩. ته‌لار: باڵاخانه، کۆشک
١٠. زنج: هۆده‌یه‌ک له قامیش و چیلکه و پووش و قوڕ درووست کرابێ
١١. ڕامووسان: ڕامووسین، ماچ کردن
١٢. ئه‌نگۆره: تاریکان، خۆراوا
١٣. سرته: سرپه، چپه، قسه‌یه‌ک به هێواشی له بن گوێ بکرێ