ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
هه‌موو ڕۆژێ، سبه‌ینان زوو،
دڵیژگه‌ی١ خۆم تژی٢ ده‌که‌م
له تیشکی ڕۆژ،
له پێلی٣ سووری کاره‌با،

وە‌ک نامه‌یه‌ک ده‌یپێچم و ده‌یده‌مه با.
با سه‌رپشکه٤،
لێی ناپرسم بۆ کێی ده‌با!

١. دڵیژگه: دڵی بچکۆلانە
٢. تژی: پڕ، لێوانلێو، مشت، کەیل
٣. پێل: شه‌پۆل، په‌ل، قه‌لوه‌ز، شڵپاو
٤. سه‌رپشک: سەربەش، خاوەن بڕیار لە هەڵبژاردندا
(١٩٨٠/٨/١٨ - پۆتسدام)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit