ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
من به خوێنی خۆم شیعر گۆش ده‌که‌م١،
گه‌رچی ده‌زانم گیانکێشم ئه‌وە؛

شه‌و له توێی خۆیدا گزنگ٢ هه‌ڵده‌گرێ،
گه‌رچی ده‌زانێ،
یه‌که‌م تیری ڕۆژ بۆ جه‌رگی شه‌وە!

١. گۆشکردن: یه‌که‌مجار شیردان به منداڵی تازه‌بوو، فرچک دان، بەخێوکردن
٢. گزنگ: ده‌رکه‌وتنی هه‌تاو لە شوێنێک یه‌که‌م جار له به‌یانیاندا
(١٩٨٠/٨/١٨ - پۆتسدام)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit