دوێنێ ویستم
بێمە بەردەمت، چۆک دادەم
پەردە لەسەر چاوی شینی ئەوین لادەم
نەفسی بەرزم ڕێگەی نەدام
ترسام بڵێی:
'ئارام بگرە... هێشتا زووە... '
کەچی، ئەمڕۆ
لە کاتێکدا تۆ خۆت هاتووی
کژ١ گۆڕاوە
قاز و قورینگ٢
قەتارەیان بۆ لایەکی دی بەستووە٣
دڵی منیش
ڕووەو عەرشی شۆخێکی تر
سەری ماندووی داخستووە...
بێمە بەردەمت، چۆک دادەم
پەردە لەسەر چاوی شینی ئەوین لادەم
نەفسی بەرزم ڕێگەی نەدام
ترسام بڵێی:
'ئارام بگرە... هێشتا زووە... '
کەچی، ئەمڕۆ
لە کاتێکدا تۆ خۆت هاتووی
کژ١ گۆڕاوە
قاز و قورینگ٢
قەتارەیان بۆ لایەکی دی بەستووە٣
دڵی منیش
ڕووەو عەرشی شۆخێکی تر
سەری ماندووی داخستووە...
١. کژ: وەرز، فەسڵی ساڵ
٢. قورینگ: قوڵنگ، باڵندەیەکی قازئاسای گەرمێن و کوێستانکەرە
٣. قەتاربەستن: قەتارەبەستن، ڕیزبەستنی لەدووی یەک
٢. قورینگ: قوڵنگ، باڵندەیەکی قازئاسای گەرمێن و کوێستانکەرە
٣. قەتاربەستن: قەتارەبەستن، ڕیزبەستنی لەدووی یەک