ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
من هەڵە بووم،
لە ڕۆژانی جوانی و گەنجیم بە پەلە بووم،
هەر نەسرەوتم...
بە شوێن هەستێکی ون کەوتم...
تاکوو لەسەر سنگی نەرمی خەیاڵی پووچ کپ بووم، خەوتم

ڕابرد گەنجی...
تاوێک نەمدی بەری ڕەنجی
زۆر بەر دەرگەی نازدارێکم کوتایەوە.
تاکوو چڵی ژینی گەنجیم ڕووتایەوە.

ئەوسا مۆمی هەستی تەزیو،
بۆ ژیانی پرشنگ بەزیو،
داگیرسا، درەوشایەوە،
بۆت دەرخستم ڕێی سەرەوژوور
ڕێگەی کۆشکی ئامانجی دوور...

بەڵام پاش چی؟ !
لە دڵی شێت و مەستمدا،
هەرچی جوانی و ڕۆشنایی بوو
سەد مخابن، لە دەستم دا.

(١٩٦٥ - هەولێر)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit