ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
ئاغا گوتی:
من پەیکەری خوام کتومت،
دەبێ گشت لا
بمپەرستن هەر وەکوو بت!
ڕاستبوونەوە مۆسۆلینی و هیتلەر لە گۆڕ،
گوتیان: ڕاستە!
ئێمەش دوێنێ وامان دەگوت!
***
'بچێنە دەدووریەوە'
جاران پەندی وا هەبوو.
منیش لە زۆر هەردم چاند،
بە زبڵم بڕوا هەبوو
کەچی ئێستاش، داخەکەم،
قەت هیچم نەدووریەوە،
نە کەس گوتی ئافەرین،
نە پاداشت لای خوا هەبوو

(١٩٦٦ - هەولێر)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit