ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
مناڵەکان!
ئەی برسییە ژینتاڵەکان
لەسەر سنگە نەوتاوییەکەی بابەگوڕگوڕ
نێزیک تاڤگەی سەرەوژووری زێڕینی گڕ
گڵکۆیەکی بچکۆلەم دی
لێی نووسرابوو:

'ئا لێرەدا
منداڵێکی چاوگەشی کورد
لە برسان مرد... ! '
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit