ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
مناڵەکان
دەسگیرانم کۆترێکی دیاربەکرە
حەزی لە چیا و قاسپەی کەو و دەنگی بەفرە.
بۆ گواستنەوەی
زنجیرەی چیام قەف قەف بڕی
ڕۆژژمێرم پەڕ پەڕ دڕی

پەساپۆرتم؟
ئاوات و زەردەخەنە بوو
کلدان و کیسێک خەنە بوو.
کە لە دەرگەی سنوورم دا
لەباتی ماچ
ماچی گەرمی دەسگیرانم،
تفی زەردی پۆستاڵڕەشێک
هات، سواخی دا ناوچەوانم!
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit