ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
مناڵەکان
ئەوەی دەنکەگەنمێکی چاند
گوڵەگەنمی دروێنە کرد.
ئەوەی دڵۆپێک خوێنی چاند
تابلۆیەکی بۆ خۆی نەخشاند.
ئەوەی تەنیا هاوارێکی لە دەم دەرچوو،
گوێی لە سەدای دەنگی خۆی بوو.

کەچی ئێمە
کاسەسەر و چاو دەچێنین
بارانی خوێن بەسەریانا دەبارێنین
هێشتا وەرزی دروێنەشمان دیار نییە
تا گوڵەگەنمێکی کێڵگەی
ئەو خوێنەشمان دیار نییە!

مناڵەکان
با ئەو جۆگەیە بگۆڕین
کە خوێنمانی پێدا دەڕوات
با ئەو زەمینەش بگۆڕین
کە چاو و کاسەسەر دەخوات.
ئەوجا کێڵگەی ڕووناکیتان نیشان دەدەم،
ئەوجا وەرزی دروێنەتان بۆ ڕست دەکەم
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit