مناڵەکان
لەسەر ناوچەوانی زەردی ڕۆژنامەکان
لەسەر بۆرییە نەوتەکان
لە دیواری ئاودەستخانەی مزگەوتەکان
دە ملیۆن جار
نووسیمان:
(بژی چەوساوە)
نووسیمان:
(بژی کرێکار)
بەڵام هەموو نووسینەکان،
تەنیا جارێ، نەیانتوانی ببنە پاروو
تێر کەن زگی کرێکارێ!
لەسەر ناوچەوانی زەردی ڕۆژنامەکان
لەسەر بۆرییە نەوتەکان
لە دیواری ئاودەستخانەی مزگەوتەکان
دە ملیۆن جار
نووسیمان:
(بژی چەوساوە)
نووسیمان:
(بژی کرێکار)
بەڵام هەموو نووسینەکان،
تەنیا جارێ، نەیانتوانی ببنە پاروو
تێر کەن زگی کرێکارێ!