ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
مناڵەکان
ئەی بێلانە ژینتاڵەکان
شەو لە خەوما ڕێبوارێک بووم
بۆ بارەگای ٭یوتان دەچووم
کە دەروازەکەی قووتی دام
ڕەشم بینی، ئاڵای هەبوو
سپیم بینی، ئاڵای هەبوو
هەرچیم بینی ئاڵای هەبوو.

قیژاندیان:
(ئەی بێ وڵات، بۆ دەرەوە!
ئەی بی ئاڵا، بۆ دەرەوە!
منیش گوتم:
مەقیژێنن
کە دەچمەوە
ئەم چیرۆکە بۆ مناڵان دەگێڕمەوە... ! )

٭ یوتان(١٩٠٩-١٩٧٤) سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ١٩٦٢-١٩٧١ز
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit