ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
مناڵەکان
کە وانەکان دەخوێننەوە
ئەگەر ڕۆژ بوو
لە کونجێکا کپ هەڵتووتێن
ئەگەر شەو بوو
با چراکان کز بسووتێن.

چاک دەزانم
گەورەکانتان بتانبینن
داختان دەکەن
وانەکانم دەسووتێنن
دێن، دووبارە
جەستەی حەللاج دەدەنەوە لە سێدارە!
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit