ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
وا ڤێتنامی
بۆ ڤێتنامان سەر دادەنێن.
فەلەستینی دەمرن، دەژین
بۆ هەر دڵۆپە ئاوێکی،
بۆ هەر بەردێکی فەلەستین.

ئەگەر منیش داوا بکەم
سەربەست بژیم، وەکوو پیاو
لە کوردستانێکی ئازاد
نەک لەت‌لەت و پێشێلکراو،
دە پێم بڵێ خۆشەویستم،
بۆ شۆڤێنی و خۆپەرستم؟
(١٩٧٠-کوردستان)

سەرکەوتن
سەردەکەوین!
چونکە دوێنێ
تۆپە قوڕێکی دەستکردم
دایە دەست مناڵێکی کورد،
ئەو، لەباتی بووکەشووشە،
تفەنگێکی بچکۆلانەی لێ دروست کرد!
(١٩٧١ - کوردستان)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit