نیازم وابوو
بتکەم بە چەپکەنێرگزێک
بۆ سەر مێزم
لە سەرمای شەوی زستانا
گەرمت کاتەوە ئامێزم
نیازم وابوو
ئەو سنگەی سەرینی نازە،
شەو لەسەری بهۆنمەوە
کەزیی زەردی شیعری تازە.
* * *
نیازم وابوو
پرچت بکەم بە هێلانە،
تا ڕووم ئاشنای سرەوتن کا
گەردنت بکەم بە مۆمێک،
لە شەوانی هۆنراوەدا
قوژبنێکم بۆ ڕۆشن کا.
* * *
نیازم وابوو
تا ئەو ڕۆژەی لە یەکترمان دەکا مردن
شادی بکەم بە گەردانە
بێئاڵێنمە شووشەی گەردن.
* * *
نیازم وابوو
بۆت دەسگیر کەم
ئەستێرەی ئاسمانی زەبەند
پەلکەزێڕینەت بۆ بگرم
بۆتی بکەم بە کەمەربەند.
نیازم وابوو
گەر بەهاری ئەم جارە بێت
پەساپۆرتی دەربازبوونی بسووتێنم،
نەهێڵم دەرچێ لەژێر پێت!
* * *
نیازم وابوو
ببمە گەرداو،
ببمە لافاو،
گەڵای زەردی
ساڵانی پڕ بەسەرهاتت ڕابماڵم
بتکەم بەو دایکە بەسۆزەی
گۆی مەمکت بمژێ مناڵم.
* * *
هەرچی جوانە، هەمووم دەویست
تەنیا بۆ تۆ، تۆی خۆشەویست
وام دەزانی ژەنگ ناتگرێ
وشەم لە فەرهەنگی دڵتا قەت نامرێ
ڕۆژێک نەهات بە خەیاڵما
کە حەزت بڵقی سەر ئاو بێ
هەر بۆ ناو بێ...
بەڵام، ئەمڕۆ
ڕاستی شەقی دا لە درۆ
زانیم کەوا
چاوی برسی، لەشی برسی...
ویستی دنیای جوانپەرستیم
ببات بەرەو سەد مەترسی.
* * *
من دەربەست نیم!
ڕێگات چۆڵە بۆ باوەشی گەرمی لاوان
فەرموو، بڕۆ، ئاگر بەردە لە هەناوان...
کێ خوێنگەرمە، هەرزەکارە،
بیخەرە زەلکاوی تاوان.
تۆ دەربەستی،
من دەربەست نیم!
شیعر، ئاسمان، ئەستێرە، مانگ...
هەموو جوانن، بۆیان دەژیم.
من دەربەست نیم!
ئەمڕۆ، سبەی
لە شیعرێک خەمڕەوێنا
لە دەفتەری بچکۆلەی بیرەوەریما
لە هەزاران شادەمار و مێشک و خوێنا...
تۆمار دەکەم
سەرگوزەشتەی ئەو مێخەکەی
چەنەم شل بوو
ئەوەندەی شیعری بۆ بڵێم
لە دواییشدا، کە بایی بوو
هەڵموەراند، نامە ژێر پێم!
بتکەم بە چەپکەنێرگزێک
بۆ سەر مێزم
لە سەرمای شەوی زستانا
گەرمت کاتەوە ئامێزم
نیازم وابوو
ئەو سنگەی سەرینی نازە،
شەو لەسەری بهۆنمەوە
کەزیی زەردی شیعری تازە.
* * *
نیازم وابوو
پرچت بکەم بە هێلانە،
تا ڕووم ئاشنای سرەوتن کا
گەردنت بکەم بە مۆمێک،
لە شەوانی هۆنراوەدا
قوژبنێکم بۆ ڕۆشن کا.
* * *
نیازم وابوو
تا ئەو ڕۆژەی لە یەکترمان دەکا مردن
شادی بکەم بە گەردانە
بێئاڵێنمە شووشەی گەردن.
* * *
نیازم وابوو
بۆت دەسگیر کەم
ئەستێرەی ئاسمانی زەبەند
پەلکەزێڕینەت بۆ بگرم
بۆتی بکەم بە کەمەربەند.
نیازم وابوو
گەر بەهاری ئەم جارە بێت
پەساپۆرتی دەربازبوونی بسووتێنم،
نەهێڵم دەرچێ لەژێر پێت!
* * *
نیازم وابوو
ببمە گەرداو،
ببمە لافاو،
گەڵای زەردی
ساڵانی پڕ بەسەرهاتت ڕابماڵم
بتکەم بەو دایکە بەسۆزەی
گۆی مەمکت بمژێ مناڵم.
* * *
هەرچی جوانە، هەمووم دەویست
تەنیا بۆ تۆ، تۆی خۆشەویست
وام دەزانی ژەنگ ناتگرێ
وشەم لە فەرهەنگی دڵتا قەت نامرێ
ڕۆژێک نەهات بە خەیاڵما
کە حەزت بڵقی سەر ئاو بێ
هەر بۆ ناو بێ...
بەڵام، ئەمڕۆ
ڕاستی شەقی دا لە درۆ
زانیم کەوا
چاوی برسی، لەشی برسی...
ویستی دنیای جوانپەرستیم
ببات بەرەو سەد مەترسی.
* * *
من دەربەست نیم!
ڕێگات چۆڵە بۆ باوەشی گەرمی لاوان
فەرموو، بڕۆ، ئاگر بەردە لە هەناوان...
کێ خوێنگەرمە، هەرزەکارە،
بیخەرە زەلکاوی تاوان.
تۆ دەربەستی،
من دەربەست نیم!
شیعر، ئاسمان، ئەستێرە، مانگ...
هەموو جوانن، بۆیان دەژیم.
من دەربەست نیم!
ئەمڕۆ، سبەی
لە شیعرێک خەمڕەوێنا
لە دەفتەری بچکۆلەی بیرەوەریما
لە هەزاران شادەمار و مێشک و خوێنا...
تۆمار دەکەم
سەرگوزەشتەی ئەو مێخەکەی
چەنەم شل بوو
ئەوەندەی شیعری بۆ بڵێم
لە دواییشدا، کە بایی بوو
هەڵموەراند، نامە ژێر پێم!