چەند حەز دەکەم
منی کوردیش
ئادەمزادێکی سەربەست بم
بە چەلین و کەوشی کوردی
لە چیاکانی فەلەستیندا چەکبەدەست بم،
هێرش بەرم
بۆ سەر ئەو بووکەشووشانەی،
بۆ سەر ئەو داڵە تووشانەی
گۆشتی کۆرپەی ساوا دەخۆن
مزگەوتەکان
کڵێسەکان
بە خوێن دەشۆن.
* * *
چەند حەز دەکەم
بژیێنمەوە
داستانەکەی سەلاحەددین
دیسان وەکو بوومەلەرزە
ڕاچڵەکێنم دڵی زەمین
تاو بسێنم وەک فەرتەنە،
لەسەر لێوی خاچپەرستان
ڕیشەکێش کەم زەردەخەنە.
بەڵام، چبکەم!
خۆشم ئەمڕۆ وا دەستبەستەم
داگیرکەران لە چوار لاوە
ناهێڵن بجووڵێ جەستەم.
من کوردێکم...
هەرچەند ئەمڕۆ دەنگ هەڵبڕم،
دەنگم نییە
من کوردێکم...
هەرچەند ئەمڕۆ خۆم نیشان دەم،
ڕەنگم نییە
کوردستانی گەورە و مەزن
وەک خەرمانی جوتیاری کورد، بەش کراوە...
باستیلێکە،
توند کوردی تێ ئاخێنراوە.
بەڵام پەیمان...
هەزار پەیمان...
لە دواڕۆژا،
کە خۆم بینی کەسێکم نایێ بە گژا،
کە خۆم بینی،
لە سێبەری کوردستانی ڕزگاربووما،
لەکەی دیلی سڕاوەتەوە لە ڕووما
ئەوسا منیش،
وەک کوردێکی خاوەن کیان
چەک هەڵگرم
بۆ هەر کەسێک بڵێ ژیان!
پەیمان...
پەیمان...
هەزار پەیمان
کە ڕزگار بووم
لەو گەردەلوولەی تێی کەوتووم،
ئەوسا بڕۆم،
تا لە خاکی فەلەستینی ئاسمان گەشا،
نەک هەر لەوێ،
لە جەنگەڵە چڕەکانی ناو ڤێتناما،
لە ئەفریقای قولەڕەشا
لە ئێرتیریای بێ بەهارا
لە هەر خاکێک دۆلار بژی
بژیێنمەوە سەد گیڤارا!
منی کوردیش
ئادەمزادێکی سەربەست بم
بە چەلین و کەوشی کوردی
لە چیاکانی فەلەستیندا چەکبەدەست بم،
هێرش بەرم
بۆ سەر ئەو بووکەشووشانەی،
بۆ سەر ئەو داڵە تووشانەی
گۆشتی کۆرپەی ساوا دەخۆن
مزگەوتەکان
کڵێسەکان
بە خوێن دەشۆن.
* * *
چەند حەز دەکەم
بژیێنمەوە
داستانەکەی سەلاحەددین
دیسان وەکو بوومەلەرزە
ڕاچڵەکێنم دڵی زەمین
تاو بسێنم وەک فەرتەنە،
لەسەر لێوی خاچپەرستان
ڕیشەکێش کەم زەردەخەنە.
بەڵام، چبکەم!
خۆشم ئەمڕۆ وا دەستبەستەم
داگیرکەران لە چوار لاوە
ناهێڵن بجووڵێ جەستەم.
من کوردێکم...
هەرچەند ئەمڕۆ دەنگ هەڵبڕم،
دەنگم نییە
من کوردێکم...
هەرچەند ئەمڕۆ خۆم نیشان دەم،
ڕەنگم نییە
کوردستانی گەورە و مەزن
وەک خەرمانی جوتیاری کورد، بەش کراوە...
باستیلێکە،
توند کوردی تێ ئاخێنراوە.
بەڵام پەیمان...
هەزار پەیمان...
لە دواڕۆژا،
کە خۆم بینی کەسێکم نایێ بە گژا،
کە خۆم بینی،
لە سێبەری کوردستانی ڕزگاربووما،
لەکەی دیلی سڕاوەتەوە لە ڕووما
ئەوسا منیش،
وەک کوردێکی خاوەن کیان
چەک هەڵگرم
بۆ هەر کەسێک بڵێ ژیان!
پەیمان...
پەیمان...
هەزار پەیمان
کە ڕزگار بووم
لەو گەردەلوولەی تێی کەوتووم،
ئەوسا بڕۆم،
تا لە خاکی فەلەستینی ئاسمان گەشا،
نەک هەر لەوێ،
لە جەنگەڵە چڕەکانی ناو ڤێتناما،
لە ئەفریقای قولەڕەشا
لە ئێرتیریای بێ بەهارا
لە هەر خاکێک دۆلار بژی
بژیێنمەوە سەد گیڤارا!