پێناکەنم
تا ئەو ڕۆژەی هەژارەکان
مامزی خەندە ڕاو دەکەن
بۆ لێوی لادێ و شارەکان.
کە ئەوەم دی
ئەوسا منیش وەکوو ئەوان
وەکوو شنەی گوڵەگەنم؛
وەکوو ئارەقەی ناوچەوان
لە ناخەوە پێدەکەنم... .
پێناکەنم
پێکەنینم هەرگیز نایێ
تا بە چاوی خۆم نەبینم
لە هەر لایێ
لافاوی ئاگرپژێنی چەوساوەکان،
ڕاستبوونەوە و یاخیبوونی
دیل و ئەژنۆچەماوەکان؛
دەپچڕێنێ کۆت و زنجیر
ڕادەماڵێ
گەنجینەی خواپێداوەکان!
کە ئەوەم دی
ئەوسا منیش، گەرم؛ بەتاو
بەستە دەڵێم.
پێدەکەنم
لەدیار کۆت و بەندی شکاو...
تا ئەو ڕۆژەی هەژارەکان
مامزی خەندە ڕاو دەکەن
بۆ لێوی لادێ و شارەکان.
کە ئەوەم دی
ئەوسا منیش وەکوو ئەوان
وەکوو شنەی گوڵەگەنم؛
وەکوو ئارەقەی ناوچەوان
لە ناخەوە پێدەکەنم... .
پێناکەنم
پێکەنینم هەرگیز نایێ
تا بە چاوی خۆم نەبینم
لە هەر لایێ
لافاوی ئاگرپژێنی چەوساوەکان،
ڕاستبوونەوە و یاخیبوونی
دیل و ئەژنۆچەماوەکان؛
دەپچڕێنێ کۆت و زنجیر
ڕادەماڵێ
گەنجینەی خواپێداوەکان!
کە ئەوەم دی
ئەوسا منیش، گەرم؛ بەتاو
بەستە دەڵێم.
پێدەکەنم
لەدیار کۆت و بەندی شکاو...