ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
(١)
پێم سەیر نییە، گەر لێرە و لەوێ
چاوم بە هەندێک بنیادەم کەوێ،
لەباتی ددان کەڵبەیان هەبێ
لەباتی نینۆک ڕنۆکیان هەبێ.
ئەوەی پێم سەیرە،
وەک موعجیزەی خوا
هەڵەبجەخنکێن
دوو چاوی هەبێ و بە دوو پێ بڕوا!
(١٩٨٩/٤/١٤ - تەرابلوس)

(٢)
لە سوێی هەزاران
زیڕە و چریکەی لە هەوکا قەتیس،
لە سوێی هەزاران
پرسی باڵگرتوو بەرەو عەرشی خوا،
کە دادوەرین و خنکان لە ڕێدا
شەو و ڕۆژ ئۆقرەم لێ هەڵگیراوە،
سوکناییم نایێ، چ بە بێداری، چ لەناو جێدا،
دەپرسم، دەڵێم، لەعنەت لە کێ کەم:
شەیتان یا ئەوەی فیکەکەی لێدا؟
(١٩٩٣/٩/١٨ - مۆسکۆ)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit