ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
گیانەکەم، گەر ژینت دەوێ لەگەڵ منا
گەر دەتەوێ دەست لانەچێ لە گەردنا:
لەگەڵما بە، با هەر پشتم پێت ئەستوور بێ
لە بەهاری ژینی شادی و لە مردنا
لەگەڵما بە گەر هاتو ڕۆژێک لە ڕۆژان
بوو بە تانە تفم لە چاوی دوژمنا
******
لەگەڵما بە گەر پەتی سێدارە گوتی:
کڕنووش بەرە، ناتخنکێنم، قیژاندم نا!
******
لەگەڵما بە لە پیادەییم ڕووەو ئاسۆ
لە بێداری و لە ئارەقەی ڕەش ڕشتنا
لەگەڵما بە پێکڕا بچین خۆر دەربێنین
با نەخنکێ لە گۆمی هەوری چڵکنا!
ئەو ڕۆژە چوو کە بتچێنم، بۆ ئەوەی شەو
بتدوورمەوە لەناو پێخەفی نووستنا

لەگەڵما بە، خۆ تا ئەمڕۆ لەگەڵما بووی
لە پێمەلەی دەریای ئازاری بێ بنا
لەگەڵما بە، سوێندیش دەخۆم گەر ماندوو بیت
یا کۆڵ بدەی لە ڕووی هەوراز سەرکەوتنا
جێت دەهێڵم، دەست هەڵدەگرم لە گەردنت
من چۆن کاروان جێ دەهێڵم لە ڕێی ژنا!
(١٩٦٩/٥/٤ - هەولێر)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit