ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
لە دوورەوە ناوت بیستووم
ناشارەزا خۆشت ویستووم
گوایە لەگەڵ شیعرەکانما زۆر ژیاوی
شەوەهای شەو؛
تەزووی شیرینیان پێ داوی... .

نەتناسیوم؛
بڕوا بکە نەتناسیوم...
ئەو جیهانەی تۆ دەتەوێ
هەرگیز لای من دەست ناکەوێ.
جیهانی من هەمووی خەمە
زەردەخەنەی یەکجار کەمە
تەلاری من کەلاوەیە
جێی پەڕتووک و هۆنراوەیه.
ئەوەی ڕووگەی دڵ و چاوە
تەنیا بتێکی شکاوە... .

دوور بە لە من
لە ژینی من
لە چاوانی بەدبینی من
دوور بە لە من، لە هەڵبەستم،
لەو چەپکانەی ١
بۆ شاچەپکێک دەیانبەستم...

١. چەپک: دەستێک لە گوڵ و گیا
(١٩٦٨/١٠/٢٨ - هەولێر)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit