ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
بمزانیایە
جارێکی تر
سێبەرم سێبەرت شانە ناکاتەوە،
بمزانیایە
جارێکی تر
خەیامی دەروونی هەڵچووت
پێکی وشەی شیعرەکانم ناخواتەوە:

پشکۆی هەزار ئاگردانم
دەهێنایە سەر لێوی خۆم،
تا کتێبی ماچی دوایی بکەینەوە.
بەفری هەموو نسارانم
دەهێنایە سەر لێوی خۆم،
تا پێت بڵێم:
چیتر بەیەک ناگەینەوە!
(١٩٧٢ - کوردستان)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit