ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
گەر دەزانیت
تۆش، خۆری ئێوارە ئاسا
ئاوا دەبیت،
گەر دەزانیت
باڵدارێکی بێ لانەیە
خۆشەویستیت:

لە ئێستاوە
باڵی پەپوولەی نەوحەزم
ببەستەوە بە تاڵەموویەکی کەزیت،
بیدە بەدەم لافاوەوە تاکوو زووە
من بێپەروام!
زۆر حەزی وام
بەم دەستانەی خۆم ناشتووە...
(١٩٧١ - کوردستان)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit