ئاڵەکۆک

عەبدوڵڵا پەشێو add_a_photo
عەبدوڵڵا پەشێو شەونامەی شاعیرێکی تینوو
٢٤. هۆنراوەم ئاوزینگ دەدا
گەر حەز دەکەن
سەرینی مناڵەکانتان
گوڵمێخەکی لەسەر شین بێ،
دەوروپشتی بێشکەکانیان
پڕ لە خەونی بەفرڕەنگی ئارمووشین بێ،
دەسرازەیان-
پەلکەزێڕینەی ئاسمان بێ،
دڵی مەسیح-
بووکەشووشەی یارییان بێ،

گەر حەز دەکەن
ڕەزەکانتان پڕ مێوە بن،
خۆر لە لافاوی خەندەتان بخواتەوە،
هەوری گران
نامە لە کێڵگەکانتان نەبڕێ و
پێڵووی خاوی کانییەکانتان هەڵداتەوە
بەرەڵڵا کەن، بەرەڵڵا کەن
ئەو باڵندەیەی... هێلانەی
لەسەر زمانم کردووە
بەرەڵڵا کەن!
(١٩٧٢ - کوردستان)
نووسین: ناشناس
سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew

پەراوێز edit