(١)
خۆشەویستم!
کە شەو دادێ، شەوی پاییز
کاتێ خشپەی گەڵای وەریو
پەلی هەستم دەگرێ و دەیبا
بۆ کۆتایی و دنیای ئەودیو
من بەخیلی بە کۆتاییی گەڵا دەبەم
چونکە، کە مرد
هاوڕێی هەیه دەمی زەردی بنێتە دەم!
(٢)
خۆشەویستم!
کە شەو دادێ، شەوی زستان
کاتێ دەنووک لە گوێم دەدا ترپەی باران
کە خۆڵەمێش دادەپۆشێ
پۆلووەکانی ناو ئاگردان
لەسەر دیواری بەردەمم
سیمای تەڵخی دڵدارەکانم ڕیز دەکەم
چییان لێ هات؟
بۆ ڕۆیشتن؟
دەربەستی هیچیان نیم، بەڵام
بەڵام.. ئاخ.. بۆ ئەوەی یەکەم
کە ناتوانم لە بیری کەم!
(٣)
خۆشەویستم!
کە شەو دادێ، شەوی بەهار
کە تاریکی وەک تاڤگەی کل
دەڕژێتە ناو گلێنەی شار
کە ئەستێرە گەڕانەوە
لە ناشتنی تەرمی ماتی زێڕکفتی خۆر
کە پەنجەیەک.. هات.. بزواندی
تەلی گیانی پڕ لە ناسۆر
بڕوا بکە خۆشەویستم!
لەو کاتەدا
بۆ خەوێکی سەر مەچەکت دەگریم.. دەگریم..
بە گیان، بە لەش، بە چاو، بە گوێ
هاوار دەکەم: برسیم.. برسیم!
(٤)
خۆشەویستم!
کە شەو دادێ، شەوی هاوین
کاتێ ئاسمان
پەپوولەی خەو دەبارێنێ، خەوی شیرین
کە سروەیەک دێ و بە کپی
بە گوێی ناخما دەچرپێنێ
ڕازی شەو و چواردەورم و کوللـەی سپی
بڕوا بکە، خۆشەویستم
لێرەدا.. دڵی هەتیوم
دڵی شەوی گەش نەدیوم
وەکوو مانگی تەنیای ئاسمان
تێر دەداتە پڕمەی گریان
گریان.. بۆ چەرپای دووکەسی
بۆ سەرینێکی دووکەسی
گریان.. گریان..
بۆ چەناگە و بەرگەردنێ
بۆ ئافرەتێک، تا بەیانی
سەر بەسەر سنگمەوە بنێ
گریان.. بۆ یەک چرپەی شیرین
گریان.. بۆ یەک خورپەی شیرین!
خۆشەویستم!
کە شەو دادێ، شەوی پاییز
کاتێ خشپەی گەڵای وەریو
پەلی هەستم دەگرێ و دەیبا
بۆ کۆتایی و دنیای ئەودیو
من بەخیلی بە کۆتاییی گەڵا دەبەم
چونکە، کە مرد
هاوڕێی هەیه دەمی زەردی بنێتە دەم!
(٢)
خۆشەویستم!
کە شەو دادێ، شەوی زستان
کاتێ دەنووک لە گوێم دەدا ترپەی باران
کە خۆڵەمێش دادەپۆشێ
پۆلووەکانی ناو ئاگردان
لەسەر دیواری بەردەمم
سیمای تەڵخی دڵدارەکانم ڕیز دەکەم
چییان لێ هات؟
بۆ ڕۆیشتن؟
دەربەستی هیچیان نیم، بەڵام
بەڵام.. ئاخ.. بۆ ئەوەی یەکەم
کە ناتوانم لە بیری کەم!
(٣)
خۆشەویستم!
کە شەو دادێ، شەوی بەهار
کە تاریکی وەک تاڤگەی کل
دەڕژێتە ناو گلێنەی شار
کە ئەستێرە گەڕانەوە
لە ناشتنی تەرمی ماتی زێڕکفتی خۆر
کە پەنجەیەک.. هات.. بزواندی
تەلی گیانی پڕ لە ناسۆر
بڕوا بکە خۆشەویستم!
لەو کاتەدا
بۆ خەوێکی سەر مەچەکت دەگریم.. دەگریم..
بە گیان، بە لەش، بە چاو، بە گوێ
هاوار دەکەم: برسیم.. برسیم!
(٤)
خۆشەویستم!
کە شەو دادێ، شەوی هاوین
کاتێ ئاسمان
پەپوولەی خەو دەبارێنێ، خەوی شیرین
کە سروەیەک دێ و بە کپی
بە گوێی ناخما دەچرپێنێ
ڕازی شەو و چواردەورم و کوللـەی سپی
بڕوا بکە، خۆشەویستم
لێرەدا.. دڵی هەتیوم
دڵی شەوی گەش نەدیوم
وەکوو مانگی تەنیای ئاسمان
تێر دەداتە پڕمەی گریان
گریان.. بۆ چەرپای دووکەسی
بۆ سەرینێکی دووکەسی
گریان.. گریان..
بۆ چەناگە و بەرگەردنێ
بۆ ئافرەتێک، تا بەیانی
سەر بەسەر سنگمەوە بنێ
گریان.. بۆ یەک چرپەی شیرین
گریان.. بۆ یەک خورپەی شیرین!