خۆشەویستم!
ڕۆژێ دادێ،
گڕ بەربێتە شار و لادێ
ڕۆژێ دادێ، کورد بپرسێ:
کەی ڕەوایە لێک بپچڕێ
گەردانەکەی کەژ و کێوم،
بە پێدزە لەمیانەوە
بۆ ئەوی تر پێ ببزێوم؟
ڕۆژێ دادێ، کورد بپرسێ:
کەی ڕەوایە، خۆم برسی بم، کەچی لەولاش
بێگانەیەک گەنمم بکاتە قوڕگی ئاش؟
کەی ڕەوایە،
مناڵی من سەرما پەنجەی بتەزێنێ،
دزی ڕۆژیش زێڕی ڕەشی بسووتێنێ؟
* * *
خۆشەویستم!
کە ڕۆژێ هات
وەڵامی خۆمان دایەوە،
خوێنی تووڕەی ئاگرینمان
لە دەمارا جووڵایەوە
ئەو ڕۆژی خۆت مەشارەوە
تاکو پێکڕا،
یەک دەنگ، یەک ڕا
لەناو شریخەی تفەنگا
لەژێر چەتری شەوەزەنگا
کوردستانی ملیۆنەها لە ناحەزان
بکەین بە کێڵگەی کارەبا
بە گۆڕستانێکی هەرزان
لە پاڵ تاوێرە بەردێکا سەنگەر بگرین
یا دێینەوە دەست لە گەردن
یا دەست لەسەر تفەنگ دەمرین
ڕۆژێ دادێ،
گڕ بەربێتە شار و لادێ
ڕۆژێ دادێ، کورد بپرسێ:
کەی ڕەوایە لێک بپچڕێ
گەردانەکەی کەژ و کێوم،
بە پێدزە لەمیانەوە
بۆ ئەوی تر پێ ببزێوم؟
ڕۆژێ دادێ، کورد بپرسێ:
کەی ڕەوایە، خۆم برسی بم، کەچی لەولاش
بێگانەیەک گەنمم بکاتە قوڕگی ئاش؟
کەی ڕەوایە،
مناڵی من سەرما پەنجەی بتەزێنێ،
دزی ڕۆژیش زێڕی ڕەشی بسووتێنێ؟
* * *
خۆشەویستم!
کە ڕۆژێ هات
وەڵامی خۆمان دایەوە،
خوێنی تووڕەی ئاگرینمان
لە دەمارا جووڵایەوە
ئەو ڕۆژی خۆت مەشارەوە
تاکو پێکڕا،
یەک دەنگ، یەک ڕا
لەناو شریخەی تفەنگا
لەژێر چەتری شەوەزەنگا
کوردستانی ملیۆنەها لە ناحەزان
بکەین بە کێڵگەی کارەبا
بە گۆڕستانێکی هەرزان
لە پاڵ تاوێرە بەردێکا سەنگەر بگرین
یا دێینەوە دەست لە گەردن
یا دەست لەسەر تفەنگ دەمرین